لە سلێمانی
لە یەک مانگدا 2500 کەس سەردانی سەنتەری شەکرەیان کردووە
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
تەنیا لە مانگی ئازاری 2023دا، دوو هەزار و 524 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەکرە و کوێرە گلاندەکانی شاری سلێمانیان کردووە.
لەو رێژەیە 1417 یان تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 65 ساڵ بووە، 570 نەخۆش تەمەنیان 65 ساڵ بووە و 27یشیان لە خوار 20 ساڵیەوە بوون.
هاوکات 1259یان لە رەگەزی نێر بوون و 1265یشیان لە رەگەزی مێ بوون.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، دوێنێ سێشەممە 18.4.2023 ئەو ئامارەی بڵاوکردووەتەوە.
تیایدا هاتووە، لەو ژمارە نەخۆشە 134یان ئاوەرەی عێراق و دەرەوە بوون و ئەوانی تر نەخۆشی ناوشاری سلێمانی بوون. “چارەسەری پێویست بۆ هەموویان کراوە”.