شەوانی قەدر لە هەولێر بەرزڕادەگیرێت
964+
شۆرش هەركی – هەولێر
لە شەوانی رەمەزاندا، بەتایبەتی 10 شەوی كۆتایی مانگی رەمەزان گرنگیەكی تایبەتی لەلای مسوڵمانان هەیە، پێی دەوترێت شەوی قەدر، هاوڵاتیان لە مزگەوتەكان دادەنیشن و نوێژ و دوعا دەكەن و لە دەوری یەكتر كۆدەبنەوە و گفتوگۆی ئاینی دەكەن.
شۆڕش هەركی، پەیامنێری 964 لە یەكێك لە مزگەوتەكانی هەولێرەوە زانیاری زیاترتان بۆ دەخاتە روو باس لە شەوی قەدر و بەرزڕاگرتنی ئەو یادە دەكەن لەلای موسوڵمانان.