هەولێر زۆرترین بڕی گەنم رادەست دەکات

پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بڵاویکردەوە کە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردو بۆ ئەمساڵ بڕی 400 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی بازرگانی بلاویکردووەتەوە پشکی پارێزگاکانی هەرێمی تێدا روونکراوەتەوە کە چەندە گەنم وەربگرن.

هه‌ولێر 122 هەزار و 680 تۆ‌ن، دهۆك 116 هەزار و 83 تۆ‌ن، سلێمانى 150 هەزار و 209 تۆ‌ن و هه‌ڵه‌بجهش‌ 11 هەزار و 28 تۆ‌ن.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە بڕی 292 هه‌زار تۆ‌ن لە سنوری پلاندا وه‌رده‌گیرێت به‌ 700 هەزار دینار و بڕی 108 هه‌زار تۆنیش له ‌ده‌ره‌وه‌ى پلانى وه‌رگرتن دایە‌ به‌ 500 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.