جێگری سەرۆکی ئەمریکا:
“ئێرانییه‌كان هیچ پاره‌یه‌كی كاش وه‌رناگرن”
فەرهاد حەسەن
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، زانیاریی زۆر هه‌ڵه له باره‌ی رێكه‌وتنێكی ئه‌گه‌ری بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز و كۆتاییهێنان به به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران بڵاوبوه‌ته‌وه” و ده‌شڵێت، ئێرانییه‌كان هیچ پاره‌یه‌كی كاش وه‌رناگرن و ته‌نیا به واژۆكردنی رێكه‌وتنێك یان به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا پاره‌كانیان ئازاد ناكرێت”.
جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، “رێكه‌وتنه‌كه بۆ دڵنیابوونه له‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له پێشینه‌ی كاره‌كانیان داڕێژراوه، ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێبكات، ئه‌وا سووده ئابوورییه‌كان به‌ره‌و ئه‌و و بۆ هه‌موو ناوچه‌كه ده‌بێت”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، رێكه‌وتنه‌كه “پرۆژه‌ی دووباره داڕشتنه‌وه‌ی ناوچه‌كه و زه‌مینه خۆشكردنه بۆ ئاشتی و به‌رده‌وامیشی ده‌بێت”.
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی “مێهر”، ئێران و ئەمریکا گەیشتونەتە رەشنوسی رێکەوتنێک بۆ هەڵگرتنی سزاکان، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکان، دەشڵێت “ئەم یاداشتە چاوەڕێی رەزامەندیی تارانە”.