دەڵێن سێ ملیار بۆ تاران نێردراوه‌ته‌وه
بە رەزامەندی ئیمارات ملیاره‌ها دۆلاری بلۆككراوی ئێران كرایه‌وه
فەرهاد حەسەن
ئیمارات رازی بووه به ئازادكردنی زیاتر له 10 ملیار دۆلاری بلۆككراوی ئێرانی و له‌ئێستاشدا سێ ملیار دۆلار بۆ تاران نێردراوه‌ته‌وه.
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه، لایه‌نیكه‌م 10 ملیار دۆلاری بلۆككراوی ئێران به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه ده‌كرێنه‌وه، له‌ئێستاشدا سێ ملیار دۆلار نێردراوه‌ته‌وه بۆ ئێران، ئەم گرێبه‌سته‌كەش په‌یوه‌ندییه ئابورییه زیندوكراوه‌كان ده‌گرێته‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی ئیمارات ده‌ڵێن، ئامانجی وڵاتانی كه‌نداو كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌یه، ئێرانیش داوای رێكه‌وتنێكی هاوشێوه له‌گه‌ڵ دوو وڵاتی دیكه‌ی كه‌نداو كردوه.
چوار سه‌رچاوه ده‌ڵێن، ئیمارات رازیبوه به ئازادكردنی ملیاره‌ها دۆلار بۆ ئێران، ئه‌مه‌ش دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی كه‌نداو له كاتی شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له دژی ئێران دێت.
به‌وته‌ی دوو سه‌رچاوه‌ی دیكه كه ئاگاداری رێكه‌وتنه‌كەن، كۆی گشتی پاره‌کە به 20 ملیار دۆلار خه‌مڵاندوه و ده‌ڵێن، “ئه‌م هه‌نگاوه له به‌رامبه‌ر وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئیمارات و باشتركردنی په‌یوه‌ندیه ئابوری و سیاسیه‌كان په‌سه‌ند كراوه”.
رۆیته‌رز نه‌یتوانی ئه‌وه بسه‌لمێنێت كه ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ئێران ته‌رخانكراوه له‌سه‌ر هه‌ژمارێكی تایبه‌تی ئێرانی بووه یاخود ئیماراتی.
هاوكاته له‌گه‌ڵ دوایین قۆناغه‌كانی دانوستانه‌كانی نێوان تاران و واشنتن بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ كه دیپلۆماتكاران ده‌ڵێن له‌وانه‌یه ئازادكردنی ده‌یان ملیار دۆلار له داهاتی نه‌وتی ئێران بێت كه له بانكه‌كانی بیانی له ژێر سزاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌ستراوه.