نەرمین مەعروف:
عێراق هەنگاوی کرداریی بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان نەناوە
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
لە کاتێکدا دەستوور ئەو مافەی پێداون، بەڵام حکومەتی عێراق تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کرداریی بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان نەناوە. ئەمە وتەی پەرلەمانتارێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە.
لە بڕگەی یەکەمی مادەی 132ی دەستووری عێراقدا هاتووە، حکومەتی عێراق بەرپرسیارە بەرامبەر ژیانی کەسوکاری ئەوانەی بەهۆی کردەوەکانی رژێمی پێشووەوە گیانیان لەدەستداوە یان زیانیان بەرکەوتووە.
پڕۆسەی ئەنفال لە 14.4.1988 بە هەشت قۆناغ جێبەجێکرا و بەپێی خەمڵاندنەکان، 182 هەزار پیاو، ژن و منداڵ بێسەروشوێن کران.
نەرمین مەعروف، پەرلەمانتاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی 964ی وت، “تا ئێشتا حکومەتی عێراق هیچ هەنگاوی کرداریی بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفاکراوان نەناوە و ئەوەش پێچەوانەی دەستوورە”.
وتیشی، “ئەوەی ساڵانە لەو یادانەدا حکومەتی عێراق دەیڵێت تا ئێستا تەنها قسە بووە و هیچ پڕۆژەیاسایەک لەوبوارەدا لە پێشتر و ئێستاشدا بوونی نییە”.