بارانەکە بەفریشی لەگەڵدایە
964+
هێمن بەکر – هەولێر
لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و کەرکوک دەستپێدەکات، سبەینێ بەفر دەبارێت لە لوتکەی شاخەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، بە قسەی کەشناسی.
لە راگەیەندراوێکدا، بەشی پێشبینی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، ئەمڕۆ تەواوی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر شەپۆلێکی بارانبارین کە لە دوانیوەڕۆ دەستپێدەکات.
دەشڵێت، سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زۆرترین ئاستی دابارینی دەبێت بەراورد بە ناوچەکانی دیکە، بەڵام باران لە هەولێر، دهۆک و کەرکوکیش دەبارێت بە رێژەی کەمتر.
بەگوێرەی کەشناسی سبەینێ پێنجشەممە، پێشبینی دەکرێت بەفر لەسەر لوتکەی ناوچە شاخاوییەکان ببارێت لە سلێمانی و هەڵەبجە.
بە گشتی ئەم شەپۆلە تاوەکو شەوی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.
بە سۆراغی میدیازان، ئەم شەپۆلە باران و بەفر و سەرمایە دەبێتە سەرەتای هاتنی وەرزی سەرما بە بەردەوامی.