دیمه‌نێكی سنوورى سیده‌كان.. فۆتۆ: 964+
150 گوندى سیده‌كان به تاریكی پارشێو ده‌كه‌نه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه، 150 گوند له سنوورى قه‌زاى سیده‌كان له كاتى پارشێوان بێ كاره‌بان، كاره‌باى سۆرانیش هۆكاره‌كه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى ووزه كاره‌با له‌سنووره‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
خه‌ڵكی گونده‌كانى سنوورى سیده‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ناڕازین له نه‌بوونى كاره‌با به‌تاییبه‌تیش له مانگى ره‌مه‌زان و له‌كاتى پارشێودا، ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌وه غه‌درێكی گه‌وره‌یه له‌وان ده‌كرێت.
ده‌شڵێن، له‌كاتى كوژاندنه‌وه‌ى كاره‌باى نیشتمانى كاره‌باى موه‌لیده‌شیان نیه، بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه به تاریكی پارشێو ده‌كه‌نه‌وه.
وه‌فا سه‌ید خان وته‌بێژى كاره‌باى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران بۆ 964، ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه كه گرفتى كاره‌با له سنووره‌كه‌یان و به‌تایبه‌تیش له سنوورى قه‌زاى سیده‌كان نه‌بێت، به‌ڵام وتى “كێشه‌كه كاتییه و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت”.
روونیكرده‌وه “به‌هۆى راگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى كوردستان، سوته‌مه‌نى له وێستگه‌كانى وزه‌ى كاره‌با كه‌م بوبوه‌وه، بۆیه له‌سنووره‌كه‌ماندا 330 میگاوات كاره‌با كه‌مى كرد، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوى سنووره‌كه هه‌یه”.
وتیشی، به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى كوردستان، سوته‌مه‌نیش بۆ وێستگه‌كانى وزه‌ى كاره‌با دابین ده‌كرێت و كێشه‌كه نامێنێت.
به قسه‌ى وته‌بێژى كاره‌باى سۆران، ته‌واوى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران پێویستى به زیاتر له 700 میگاوات كاره‌با هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له ئێستادا هه‌یانه ته‌نیا 310 مێگاواته.