چى له‌باره‌ى قورئانه‌ ده‌ستنووسه‌كه‌ى گڵه‌زه‌رده‌ ده‌زانیت

  964+

ئاودێر عومه‌ر – سلێمانى
لە گوندی گڵەزەردەی سەر بە پارێزگای سلێمانی، قورئانێكی‌ ده‌ستنووس هه‌یه‌، ته‌مه‌نى بۆ 291 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
مامۆستا رەفیق نووسه‌رى مێژووی ئه‌و گونده‌، ده‌ڵێت “شێخ حەسەنی گڵەزەردە لەگەڵ والی بەغداد سەردانی هەمەدانی ئێران دەکەن و لەوێ قورئانێکی دەستنووسی ئەوکاتەی بە دیاری دەدەنێ ئه‌ویش دەیهێنێتەوە بۆ مزگەوتەکەی گڵەزەردە”.
ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، هەتا ئێستاش قورئانه‌كه‌ لەو مزگەوتەدایە و خەڵکی ئەو گوندە پارێزگاری لێدەکەن، بەڵام ده‌شڵێت، تا ئێستا دووجار قورئانەکەیان دزیوە جارێک بۆ جنوب و جارێک بۆ ئێران، دواتر دزەکان خۆیان گەراندویانەتەوە.