ده‌نگدان بۆ چی ده‌كرێت؟

دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستیپێكرد

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌م ئێواره‌یه‌ دانیشتنی ژماره‌ 29 له‌ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی پێكرد، كه‌ 238 ئه‌ندام ئاماده‌ن.

له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆ ده‌نگدان بۆ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ک ده‌كرێت.

دانیشتنه‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌ و له‌ ساڵی یه‌كه‌می یاسادانه‌.

به‌پێی كارنامه‌ی ئه‌مڕۆی دانیشتنی په‌رله‌مان، ده‌نگدان بۆ سه‌رۆک و ئه‌ندامانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ده‌نگدان بۆ هه‌مواری سێیه‌می ‌یاسای یه‌كێتیی مافپه‌روه‌ران ده‌كرێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواری یاسای چاودێریی نه‌وجه‌وانان و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای چوونه‌ڕیزی عێراق بۆ رێككه‌وتنی یه‌كێتیی گومرگیی عه‌ره‌بی و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای رێككه‌وتنی نێوان عێراق و عومان له‌ باره‌ی ڤیزا ده‌كرێت.