هه‌روا دێت و غاز لە هەولێر گران ده‌بێت
“یه‌ک تۆزی ماوه بگاته هه‌زار دینار”
ئه‌حمه‌د شه‌مزین
خەریکە نرخی یەک لیتری غازی ئۆتۆمبێل، كه به غازی LPG ناسراوە، دەبێتە هەزار دینار و رۆژ دوای رۆژ گران ده‌بێت.
964 ئه‌م ئێواره‌یه‌ی پێنجشه‌ممه سه‌رنجی وێستگه‌كانی فرۆشتنی به‌نزین و غازی دا له هه‌ولێر، كه نرخی غاز له 800 دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات و تا 850 دیناریش رۆیشتووه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته بارگرانییه‌كی زۆرتر بۆ ئه‌و شۆفێرانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان به غاز كار ده‌كات.
نرخی غاز به‌راورد به مانگی 8ی رابردوو دوو قات گرانبووه و هه‌نگاو و به هه‌نگاو گران بووه و دیاریش نییه رۆژانی داهاتووش نرخه‌كه‌ی ده‌گاته چه‌ند.
نرخی غاز لە ماوەی رابردوو بەم جۆرە بووە:
مانگی -8 یەک لتر غاز425دینار
مانگی -9 یەک لتر غاز525
مانگی -10 یەک لتر غاز750 دینار
سەرەتاكەی مانگی 11 یەک لتر غاز 460 دینار
ئێستا یەک لتر غاز 850 دینارە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا