جەوەکە ساردی دەکات

هەوروهەڵایە و بارانەکە وردە وردە گەیشت

شۆڕش قادری

وردە وردە بارانەکە گەیشت و سەرلە ئێوارە دەگاتە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرما دادەبەزێ و جەوەکە ساردی دەکات.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 29.11.2026 جەوەکە بارانییە، لە ئێستادا بارانبارین کەم کەم لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەستیپێکردووە و دواتر و لە ئێوارەدا دەگاتە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان.

شێوازی دابارین بەشێوەی نمە باران دەبێت لە سەنتەری پارێزگاکان و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بارانی مامناوەند دەبێت، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ بارانی زیاتر دەبارێت.

ئەمڕۆ پلەی گەرما لە زۆربەی شوێنەکان یەک بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە.

بۆ سبەى دووشەممەش ئاسمان هەر هەوروهەڵا دەبێت و بارانی پچڕ و پچڕ و مامناوەندیش بەردەوام دەبێت، بەڵام کاریگەری شەپۆلەکە لاواز دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی

پیرمام:  17 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی

دهۆک: 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی