نزیکەی 120 قوتابی هەیە
تەمەنی 12 ساڵە و مامۆستایەکی لێهاتووە لە یاری شەترەنجدا
964+
کۆسرەت ئەحمەد – هەولێر
عەبدوڵا دارا قوتابییەکی پۆلی حەوتە لە یەکێک لە قوتابخانەکانی هەولێر، تەمەنی تەنیا 12 ساڵە و بەو تەمەنە کەمەوە مامۆستایەکی لێهاتووی لە یاری شەترەنجدا لێ دەرهاتووە.
عەبدوڵا بە 964ـی وت، لە تەمەنی هەشت بۆ نۆ ساڵییەوە خۆی فێری شەترەنج کردووە، نزیکەی 120 قوتابی هەیە، بەسەر دوو ئاستدا دابەشی کردوون و لە سفرەوە فێری یاریی شەترەنجی کردوون.
بەقسەی عەبدوڵا پێچەوانەی یارییەکانی دیکە، لە شەترەنجدا شانس هیچ دەورێکی نییە و توانای بیرکردنەوەش خێرا دەکات، واتە ئەو قوتابیانەی یاری شەترەنج دەکەن، لە قوتابخانەش لە وانەکانیاندا زیرەکترن بەراورد بە قوتابییەکانی دیکە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری