"خۆڵ و خاشاکی کارگەی چیمەنتۆکە ئاگری تێبەردراوە"

دوکەڵێکی چڕ گەڕەکی سەرچناری سلێمانی تاریک کردووە

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

دوکەڵێکی چڕ گەڕەکی سەرچناری سلێمانی تاریک کردووە و وتەبێژی بەرگری شارستانیش دەڵێت، خۆڵ و خاشاکی کارگەی چیمەنتۆکە بووە، ئاگری تێبەردراوە.

ئەمشەو پەیامنێری 964 چووەتە گەڕەکی سەرچنار و بینیویەتی، دوکەڵ و بۆنێکی پیس شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکەکەی داپۆشیوە، سۆراغی بابەتەکەی کردووە و پەیوەندی بە ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانییەوە کردووە، ئەو وتوویەتی کە، “لەناو کارگەی چیمەنتۆکەی سەرچنار، چاڵێکی خۆڵ و خاشاک هەبووە و ئاگری تێبەردراوە، بۆیە دوکەڵێکی زۆر لە ناوچەکەدا بڵاوبووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانیان چوونەتە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە، بەڵام دوکەڵەکەی تەواو نەبووە و ئەو وەزعەی دروستکردووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری