"یەک دەنگ و یەک دەست"
وتاری هەینی باسی یەکڕیزی و خۆشەویستی نیشتمان بوو
964+
رێباز یونس – هەولێر
ئەمڕۆ وتاری هەینی لە هەولێر تایبەت بوو بە باسکردنی یەکڕیزی و خۆشەویستی نیشتمان و هاوڵاتیانیش لەوبارەیەوە قسەی خۆیان بۆ 964 کرد.
کامێرای 964 ئەمڕۆ لە مزگەوتی دوکتۆر نەریمان بوو لە گەڕەکی هەولێری نوێ کە شێخ نیاز نەقشبەندی وتارخوێنییەتی و وتارەکەی تایبەت کردبوو بە باسکردنی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و کێشەکانی حکومەتی هەرێم و بەغدا
شێخ نیاز نەقشبەندی لە وتارەکەیدا باسی یەکڕیزی کرد و وتی: ئیتر ئەبێت ئێستا بەهۆش خۆمان بێینەوە، کاتی ئەوەیە یەکڕیز بین و بەخوا یەکنەگرین خوا دەزانێت چی روودەدات، زەلیلی بەردەم دوژمن بین زۆر لە مردن ناخۆشترە.
یەکێک لەو هاوڵاتیانەی ئامادەی وتارەکە بوو هاوڕا بوو لەگەڵ شێخ نیاز نەقشبەندی و وتی: دەبێت یەک رەنگ، یەک دەنگ، یەک دەست بین
پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا