لەلایەن خێرخوازێکەوە
بنکەی تەندروستی و مزگەوت بۆ پیشەوەرانی سلێمانی کرایەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
یەکێک لە سەرمایە دارە خێرخوازەکانی سلێمانی ئەمڕۆ بنکەیەکی تەندروستی و مزگەوت و کلێرەخانەیەکی خێری بنۆ پێشەوارانی ناوچەی پیشەسازی دروست کردووە و دەکرێتەوە.
حاجی سالار ئەحمەد شاسوار سەرمایەدار بە 964ـی وت، نۆ مانگە بنکەکە تەواو بووە و ئەمڕۆ دەکرێتەوە چونکە تەندروستی کارمەندی بۆ دانەنابوو، ئێستاش لە کارگەیەکی خۆیانەوە کارەبایان بۆ راکێشاوە حکومەت تەنانەت کارەباشی دانەناوە.
وتیشی، چەندین مزگەوت و بنکەی تەدروستی دیکەشی کردووەتەوە و ئەو پێی وایە کردنەوەی نەخۆشخانە بۆ هاوکاری کەم دەست و هەژاران لە مزگەوت گرنگترە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی