پاڵپشتی هەرێمی کوردستان دەکه‌ن

رۆژی دووەمە کوردانی رۆژئاوا خۆپیشاندان دەکەن

ئۆفیسی رۆژئاوا

بۆ رۆژی دووه‌می له‌سه‌ریه‌كه‌، كوردانی رۆژئاوای كوردستان، به‌ تایبه‌تی له‌ شاری عاموودا، رژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و پاڵپشتیی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕن.

به‌شێك له‌ گه‌نجانی رۆژئاوا بۆ 964 قسه‌یان كردووه‌ و ده‌ڵێن، ئاماده‌ن به‌ رۆح و گیان ده‌ربازی هه‌رێمی كوردستان ببن و رێگه‌یان پێبده‌ن به‌رگری له‌ خاک و میلله‌ت بكه‌ن.

حه‌ماسێكی زۆر له‌ كوردانی رۆژئاوا ده‌بینرێت و هه‌موو چین و توێژه‌كان ئه‌مشه‌و به‌ سروودی نیشتمانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان، پاڵپشتیی خۆیان بۆ خوشك و براكانیان له‌ باشووری كوردستان ده‌رده‌بڕن.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا