چەندین چالاکی دەکرێت
پێنجەمین فێستیڤاڵی پاییزەی قامیشلۆ بەڕێوەدەچێت
964+
گەرناس مەعۆ
لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان پێنجەمین فێستیڤاڵی پاییزە بەڕێوەچوو، هەم پێشانگای تابلۆ و هەم نمایشی جۆراوجۆر و هەم کۆنسێرت، فێستیڤالەکەی گەرم کردووە.
بیار دینۆ بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەکە بە 964ـی وت، ئەمە پێنجەم ساڵی فێستیڤاڵەکەیە و دەیان هونەرمەند بەشدارییان کردووە و چالاکییەکان جۆراوجۆرن و چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.
رۆز عومەر کچە شێوەکارێکی قامیشلۆیە و بە تابلۆیەک بەشداری کردووە، ئەو دەڵێت، تابلۆکەی پێکهاتووە لە عود و ئاڵای کوردان و کەزێی ژنی کورد.
پێداچوونەوە: توانا نەقی