خەنجەر گرانترین شتی ناو دوکانەکەیە

دوکانێک سەری مار و مێرووی تێدایە؛ ئەشیا کۆنەکان کۆپیکراون

رێباز یونس – هەولێر

هەرچی ئەشیای کۆن و دانسقە هەیە، کۆپیکراون و لەناو دوکانێکی نزیک قەڵای هەولێر دانراون بۆ فرۆشتن.

وەک دەڵێن، لەناو دوکانەکەدا سەری مار مێرووی تێدایە، هەر لە گۆزە و سەماوەرەوە هەتا سەیارەی کۆن و کلاسیک، زەکەریا ئیبراهیم خاوەنی دوکانەکە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “زۆربەی شتەکانم ئێرانین و ئەوانی دیکەش چینین، کاری دەستیشیان تێدایە وەک خانوویەک کە برادەرێکم هەر لێرە دروستیان دەکات”.

“گرانترین شتم خەنجەرە کە لە 25 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تا حەوت وەرەقە، واتە 700 دۆلار”، زەکەریا ئیبراهیم وادەڵێت.

وەک باسی دەکات،زۆرینەی موشتەرییەکانی گەشتیار و خەڵکی بیانین و جارجاریش خەڵکی خۆمان شتێکی لێ دەکڕن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری