هەور ئاسمانی یەکێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستانی داپۆشیوە. وێنە: 964
کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى
ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت؛ سبەى نمەبارانە
964+
وریا فەتاح
بەپێی پێشبینییەکانی بەشی کەشناسی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو، ئەمڕۆ دووشەممە، کەشوهەوا ئارامە و ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت. پلەکانی گەرما نزیکن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و تەنیا لە ناوچەکانی سنووری دهۆک بە رێژەی 1 بۆ 2 پلە کەمێک دادەبەزن، بایەکی لەسەرخۆ و گۆڕاویش بە خێرایی 5 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا هەڵدەکات و مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت.
بۆ سبەی سێشەممە (24.11.2026)، لە کاتەکانی رۆژدا ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەمێنێتەوە، بەڵام بەرەو ئێوارە کەشوهەوای ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور کە لە درەنگانی شەودا کەمێک نمەبارانی لێ دەبارێت. خێرایی با کەمێک زیاد دەکات و لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەرەو باشووری خۆرهەڵات، مەودای بینینیش دەبێتە 7 بۆ 9 کیلۆمەتر.
پلەکانی گەرمای سبەی نزیک دەبنەوە لە ئەمڕۆ و بەرزترین پلەی پێشبینیکراو لە شار و ناوچەکان بۆ هەردوو رۆژەکە بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر و دەوروبەری: لە هەولێر ئەمڕۆ 24 و سبەی 25 پلەیە، پیرمام 19 و 20 پلە، سۆران 19 و 21 پلە، حاجی ئۆمەرانیش ئەمڕۆ 14 و سبەی 15 پلە دەبێت.
سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان: لە سلێمانی هەردوو رۆژەکە 21 پلەیە و لە هەڵەبجەش هەردوو رۆژەکە 23 پلەیە؛ لە چەمچەماڵ ئەمڕۆ 23 و سبەی 24 پلەیە و لە گەرمیانیش ئەمڕۆ 26 و سبەی دەگاتە 27 پلە.
دهۆک و دەوروبەری: لە دهۆک ئەمڕۆ 21 و سبەی 22 پلە دەبێت، لە زاخۆ هەردوو رۆژەکە 20 پلە و لە ئاکرێش ئەمڕۆ 22 و سبەی 23 پلە تۆمار دەکرێت.