دابەشکردنى نەوتى سپى
بە 32 هەزار دینار
لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوتی سپی دابەشدەکرێت
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند، لە رێکەوتی 21.11.2026 نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی قەزای هەریر و هەردوو ناحیەی باسرمە و بالیساندا دابەشدەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، ئەو هاووڵاتییانەی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنییان هەیە، دەتوانن لە رێکەوتی دیاریکراودا بڕی 100 لیتر نەوتی سپی بە نرخی 32,000 دینار لەم بەنزینخانانە وەربگرن:
1- بەنزینخانەی رەزگە
2- بەنزینخانەی سورسورە
3- بەنزینخانەی ڤانێس
4- بەنزینخانەی سەربار
بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختیکردووەتەوە، بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتەکە پێویستە هاووڵاتییان کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ بەنزینخانەکان.