هەولێر
بە خۆی و پاسکیلەکەیەوە بووە بە هاوڕێی پشیلەکان
964+
رێباز یونس- هەولێر
لەگەڵ ئەوەی تەمەنی هەڵکشاوە، بەڵام بە رۆحیەتێکی گەنجانە و مرۆڤدۆستانە لەگەڵ پشیلەکان بووە بە هاوڕێ و خواردنیان پێدەدات.
ئەو پیاوێکی تەمەن 64ساڵانە بە خۆی و پاسکیلەکەیەوە لە ناو بازاڕی باتەی شاری هەولێر وەک خویەکی رۆژانەی یارمەتی پشیلەکان دەدات و بووەتە هاوڕێیان بۆ 964 دەڵێت، “خەڵکی تریش خواردنیان پێدەدات، بەڵام هەر کە من دەبینن دێن بۆلام، لە خۆمی دەگرمەوە و دەیدەم بەوان”.
“25 ساڵە شەقشەقەی منداڵان دەفرۆشم، خۆم برسێتیی زۆرم بینیوە، بۆیە خواردن بەوان دەدەم و یارمەتیی هەژارانیش دەدەم چەند جار خۆم فەلافلم خورادووە، بەڵام گەسم بۆ فەقیر کڕیوە، لەکاتێکدا نەخۆشیشم و بەردەوام دەرمانم هەیە”، شەماڵ تۆفیق وادەڵێت.
پێداچوونەوە: کوردستان جەلال