عەلی زەیدی یەکلایی کردەوە

سبەی هێزێکی هاوبەش دەچێتە جورف سەخر

هەژان هادی

عەلی زەیدی خۆی یەکلاکردەوە لەسەر جورف سەخر و سبەی هێزێکی هاوبەش دەچێتە ناوچەکە.

سەباح نعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لەسەر فەرمانی عەلی زەیدی بارەگایەک بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەی جورف سەخر پێکدێت و بارەگاکە لە هەموو روویەکەوە سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی دەبێت.

بەپێی بەیاننامەکەی سەباح نعمان، فەریق روکن، ئەحمەد حاتەم حەمید وەک فەرماندەی “بارەگای کۆنترۆڵکردن” دەستنیشان دەکرێت و دوو جێگریشی بۆ دادەنرێت، ئەوانیش لیوا روکن حوسێن عەلی نەسیف، بۆ کاروباری بەرگری و عودەی عەبدولئەئیمە مەسحەب بۆ کاروباری حـ*ـەشدی شـ*ـەعـ.ـبی

وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، چوار پێکهاتەی سەربازی و ئەمنی سەر بەم بارەگایە دەبن، ئەوانیش بریتین لە لیوایەک لە سوپای عێراق و لیوایەک لە پۆلیسی فیدراڵی و دوو لیوا لە دەستەی حـ*ـەشدی شـ*ـەعـ.ـبی و فەوجێک لە پۆلیسی وزە بۆ پاراستنی بۆرییە نەوتییەکانی ناوچەکە.

سەباح نعمان راشیگەیاند، بارەگاکە سبەی هەینی 20.11.2026 لە کاتژمێر 06:00 بەیانی دەکرێتەوە و بە بەرزترین ئاست هەماهەنگی دەکات لەگەڵ هەریەک لە فەرماندەیی پۆلیسی بابل، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا.

ئەمڕۆش رۆژنامەی سەباحی عێراق بە پشتن بەستن بە چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای کرد، سبەی هێزێکی هاوبەش لە ناوچەی جورف سەخر بڵاوەی پێدەکرێت.