هۆشداری دەدرێت

هەزاران ڤەیپ و سەدان کارتۆن یاریی ئاگرین لەناوبران

کوردستان جەلال

دوور لە ئاوەدانی، هەزاران ڤەیپ و سەدان کارتۆن یاریی ئاگرین لە هەولێر لەناوبران.

​قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر دەڵێت، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە چەند شوێنێکی جیاوازی شارەکە دەست بەسەر بڕی 10 هەزار ڤەیپ و 120 کارتۆن یاریی ئاگریندا گیرابوو، سەرجەمیان لە شوێنێکی تایبەت و دوور لە ئاوەدانی لەناوبران.

​قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر هۆشداری دەدات و دەڵێت، فرۆشتن و مامەڵەکردن بە یارییە ئاگرینەکان و ڤەیپ بە شێوەی نایاسایی و بەبێ مۆڵەت، بە تەواوی قەدەغەیە؛ چونکە جگە لەوەی زیانی تەندروستییان هەیە، دەبنە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان و مەترسیی ئاگرکەوتنەوە و رووداوی نەخوازراویش دروست دەکەن.

​”لیژنە هاوبەشەکان و هێزەکانی پۆلیسی شارەوانی بەردەوام دەبن لە گەڕان و پشکنینەکانیان لە بازاڕ و کۆگاکاندا، و هەر کەس و لایەنێک سەرپێچیی رێنماییەکان بکات، رووبەڕووی رێکاری توندی یاسایی دەکرێتەوە”، قایمقامیەتی هەولێر وادەڵێت.

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):