هەواڵەکان

هەڵۆ و کەژێ ‌هێمای وەفان و دارتوویەکیشیان عەدم کرد و دەستگیر کران

ژووری هەواڵ

کە دەوترێت دنیای منداڵ جیاوازە هەندێک جار نەک جیاواز بگرە دەبن بە وانەیەک بۆ گەورەکانیش ئەوەتا هەڵۆ و کەژێ دوو قوتابیین ئەوەندە یەکیان خۆش دەوێت و بەوەفان بوون بە نمونەیەکی باڵای وەفاداری.
کەژێ کە لە خوێندنی تایبەتە رۆژانە پێویستی بە هاوکارییە بەڵام شێرە کورێکی هاورێی کە لە پۆلی دووی بنەڕەتین بووە بە هاوڕێیەکی بەوەفا و دەستی دەگرێ و هاوکاری دەکات رۆژانە.

لە ناوجەرگەی بازاڕی ھەڵەبجە و لە بەردەم مزگەوتی پاشا دار توویەک بڕاوەتەوە، بەشێوەیەک کە تەنیا قەدی دارەکە ماوەتەوە و ھەموو لق و پۆپەکانی بڕدراون، پۆلیسی دارستانیش دوو کەسی لەسەر ئەو کەیسە دەستگیرکردووە و رووبەڕووی دادگایان دەکاتەوە.

ئێستا کاتی ئەوەیە گەنجان روو لە کڕینی ئاڵتوون بکەن یان کەسێک بیەوێت ئاڵتوون هەڵبگرێ و لەهەمویشی گرنگتر ناوی خوای لێ بێنن و زەواج بکەن ئەمە قسەی زێڕینگەرێکە لەم دۆخی دابەزینی زێڕە.

لە پشت هەر وێنەیەکی سروشتی، چیرۆکێک هەیە، چیرۆکی چاوەڕوانی، ماندووبوون و خۆشەویستی، چیرۆکی گەنجێک کە چوار ساڵە کامێراکەی هەڵگرتووە و بەدوای تۆمارکردنی جوانییە شاراوەکانی سروشتی زاگرۆسدا دەگەڕێت.
کۆچەر کەریم، گەنجێکی دانیشتووی دەربەندیخان، لە ماوەی چوار ساڵ کاری فۆتۆگرافیی مەیدانی توانیویەتی 127 جۆر باڵندەی کێویی تۆمار بکات، ئەوەش لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی وەک دەربەندیخان، گەرمیان، قەرەداغ، شەمێران، بەمۆ، تاوگۆزی و شارەزوور.