هەڵمەتێکی نەمام چاندن دەستیپێکرد
شارەوانی هەولێر: لە سەوزکردنی شار بەردەوامین
964+
کوردستان جەلال
شارەوانی هەولێر لە سەوزکردنی شار بەردەوامە و لە نوێترین هەنگاویدا شەقامی مەخمور رێگای مامزاوە سەوز دەکات.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، رایگەیاند، لە گرنگیدان بە زیادکردنی رێژەی سەوزایی شاری هەولێر بەردەوامین.
دەشڵێت، بۆ ئەم مەبەستە لە رێگای تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکان هەستا بە دەستپێکردنی هەڵمەتێکی فراوانی چاندنی نەمام و رێکخستنەوەی دوورگە ناوەندییەکان لە شەقامی مەخمور رێگای مامزاوە و پیشەسازیی باشوور .