دانی به‌ چیدا ناوه‌؟

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بۆرییە نەوتەکانی عێراق دەستگیر کرا

964+

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

سەرچاوەیەکی باڵا، هەواڵی دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بۆرییه‌كانی نەوتی عێراق، عەلی عەبدولکەریم ئەلموسەوی راگه‌یاند، ئەمەش دوای دانپێدانانەکانی به‌ بوونی كاری قاچاخچیه‌تی لە جورف سه‌خر.

سەرچاوەكه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19.11.2026 بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووه‌: “بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بۆرییه‌كانی نەوت، عەلی عەبدولکەریم ئەلموسەوی، دوای دانپێدانانی لە دادگا بە بوونی كاری قاچاخچیه‌تی لە جورف سه‌خر دەستگیرکرا”.

كێشه‌ی ناوچه‌ی جورف سه‌خر له‌ عێراق بووه‌ته‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نێوان حكومه‌ت و حزبوڵای عێراقی و بڕیاریشه‌ سبه‌ی هێزێكی هاوبه‌ش بچێته‌ ناوچه‌كه‌، دوای له‌وه‌ی له‌ رۆژانی رابردوو رێگه‌نه‌درا هێزه‌كان بچنه‌ ئه‌و شوێنه‌ و مه‌ترسی پێكدادانی چه‌كداری هه‌بوو.