کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە

هەوروهەڵایە و نمەبارانی پاییزی دەبارێ

شۆڕش قادری

هەوروهەڵایە و ئەم دوو رۆژە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان نمەبارانی پاییزی دەبارێ.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19.11.2026 ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور نمەباران  دەبارێت و بۆ ئێوارە، کاریگەرییەکەی درێژدەبێتەوە بۆ سەنتەری پارێزگای دهۆک و سنووری ئێدارەی سۆران.

بۆ کاتەکانی شەو پێشبینی دەکرێت بارانەکە بگاتە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین، رێژەی دابارین زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت.

بۆ سبەی هەینیش نمە باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت و لە شەودا لاواز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 20 پلەی سیلیزی

پیرمام: 16 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی

دهۆک: 18 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی