رووداوی هاتوچۆ له‌ رێگای هه‌ولێر - كۆیه‌

هاوڵاتییه‌ک گیانی له‌ده‌ست دا و دوو پێشمه‌رگه‌ش بریندار بوون

ده‌ریا ئه‌حمه‌د – كۆیه‌

بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە رایگه‌یاند، له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا له‌ رێگه‌ی هه‌ولێر – كۆیه‌، هاوڵاتییەک‌ گیانی له‌ده‌ست دا و دوو پێشمه‌رگه‌ش بریندار بوون.

سه‌نگه‌ر سه‌ڵاحه‌دین به‌ 964ی وت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18.11.2026 لە رووداوێکی هاتوچۆ لە رێگەی نێوان کۆیە ــ هەولێر، کەسێک گیانی لەدەست دا و دوو پێشمەرگەش لە کاتی چوونیان بۆ دەوام بریندار بوون.

وتیشی: رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی لانسەر و فۆڕدێکی F150 روویداوه، کە فۆڕدەکە دوو پێشمەرگەی تێدابووە و لە هەولێرەوە هاتوون و هەردووکیان بریندارن، شۆفێری لانسەرەکەش کە تەنیا بووە، گیانی لەدەستداوە.

سەنگەر سەڵاحەدین ئاماژەی بەوەش دا، روووداوەکە بەهۆی تیژڕەوی و چوونە سایدی بەرامبەرەوە بووە لەلایەن فۆڕدەکەوە.

هه‌ر له‌ باره‌ی رووداوه‌كه‌، دیاکۆ هەڵۆ بەرپرسی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید له‌ كۆیه‌ بە 964ـی وت، بریندارەکان بارودۆخیان ناجێگیرە و یەکیان رەوانەی هەولێر کراوە و ئەوی تریش چەند پشکنینێکی پێویستی بۆ دەکرێت، ئەگەری هەیە ئەویش بنێرینەوه‌ هەولێر.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا