لیژنه‌یه‌ک له به‌قاچاخبردنی نه‌وتی كه‌ركوک ده‌كۆڵێته‌وه
“یەک ملیۆن لیتر نەوتی کەرکوک گواستراوەتەوە ئێران”
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دوای دۆسیەی نەوتی ناوچەی جەرف سەخەڕ لە بابل، كه خه‌ریكه گرژی و شه‌ڕی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئێستا ناوی کەرکوک هاتووه‌ته ناو ناوانەوە، کە گوایە نەوتەکەی بە قاچاغ به‌ره‌و ئەفغانستان رۆیشتووه، لیژنەیەکی سەربازی و ئەمنیی سەر بە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش گەیشتنە شاری کەرکوک، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی 964 كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له كه‌ركوكه‌وه وه‌ریگرتووه، لیژنه‌كه بە نهێنی سه‌ردانی ناوچه‌كانی سنووری كه‌ركوكیان كردووه و بڕیاره به‌ره‌و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش بڕۆن.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە ئیدارەی کەرکوک به 964ـی وت، دوای دۆسیه‌ی بەقاچاغبردنی نەوتی جەرف سەخەر، پەیوەندی بە کەرکوکەوە کراوە گوایە نه‌وتی ئه‌وێش بە قاچاغ دەبردرێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ئەوەمان به لیژنه‌كه راگەیاندووه، “بەر لە دوو مانگ لیژنەی بەقاچاغبردن و ساغکردنەوەی نەوتی کەرکوکمان پێکهێناوە، کۆبوونەوەی تایبەتمان کردووە، بۆیه بەغدا داوای کرد لیژنەکه لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەبێت، ئەمڕۆش لیژنەكه رۆیشتووە، کە پێکهاتووە لە هەریەک لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و یاریدەدەری بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییه‌کانی کەرکوک، هه‌روه‌ها سەرۆک ئەرکانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکان و نوێنەرانی هەریەک لە پۆلیسی وزە و پۆلیسی نەوت و ئاسایشی نیشتمانی”.
سەرچاوەکە وتی، ئەم ساڵ تا ئێستا یەک ملیۆن لیتر نەوتی کەرکوک بە پێی پسوولەی فەرمی لە کەرکەوە دەرچووه، كە نووسراوی سەنتەری نیشتمانیی ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ كراوه، كه تایبەتە بە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا