چەکی بێ مۆڵەت و سەیارەیەک بە ژمارەی ساختەی پێبووە
هەڕەشەی لە کچە قوتابییەکی زانکۆ کرد دەستگیر کرا
شۆڕش قادری
لە هەولێر گەنجێک هەڕەشەی لە کچە قوتابییەکی زانکۆ کردووە، پۆلیس دۆزییەوە و بەچەکی بێ مۆڵەت و سەیارەیەک بە ژمارەی ساختەوە، قۆڵبەست کرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڤیدیۆی ساتی دەستگیرکردنی گەنجەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، تیمەکانمان توانیان تۆمەتبار بەناوی (ک. ن. ع) دەستگیر بکەن کە هەڕەشەی لە کچە قوتابیيەکی زانکۆ دەکرد.
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێ، تۆمەتبار لەناو یەکێک لە مۆڵەکانی هەولێری پایتەخت کەلەپچە دەکرێت.
پۆلیس دەڵێت، تۆمەتبار لە کاتی دەستگیرکردنیدا چەکی جۆری کلاشنکۆف و دەمانچەی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلێکی بە ژمارەی ساختەی پێبووە.
لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە و بەپێی یاسا کارپێکراوەکان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.