لە سۆران 65 سەتڵ ماست و 40 کیلۆی پەنیری خراپبوو لەناوبرا - وێنە؛ تەندروستی سۆران
کەڕوو لێیدابوو
لە سۆران 65 سەتڵ ماست و 40 کیلۆی پەنیری خراپبوو لەناوبرا
964+
شۆڕش قادری
لە سۆران 65 سەتڵ ماست و 40 کیلۆی پەنیری خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا و هەر هەمووی لەناوبرا.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سۆران، ئەمڕۆ چوارشەممە 11.11.2026 لیژنەکانیان هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان بۆ ناو بازاڕ و مارکێک و کۆگا خواردەمەنییەکانی سنوورەکە ئەنجامداوە و لە کۆتاییدا دەستیان بەسەر 51 سەتڵ ماستی 15 کیلۆیی و 14 سەتڵی 4 کیلۆیی و 40 کیلۆ پەنیری خراپبوودا گرتووە.
ماست و پەنیرەکە خۆماڵی بووە، زۆربەی هەرەزۆری کەڕوو لێیداوە و کەڵکی سەیرکردنیشی نەماوە چ بگا بەخواردن.
هەموو ماست و پەنیرە خراپبووەکە لەناوبراوە و خاوەنی دوکان و مارکێتەکانیش رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
تەندروستی سۆران داوا لە هەموو خاوەن مارکێت، فرۆشگا و کاسبکاران دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و بە بەردەوامی پشکنین بۆ بەرواری کاڵاکانیان بکەن، بە پێچەوانەوە هەر کەسێک سەرپێچی بکات رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەبێتەوە.