وتوویانە پەشیمان دەبنەوە
مۆدێلی نەرویج؛ تەمومژییەکی نوێ لە سیاسەتی بەریتانیا
بڵند عەلی – بەریتانیا
هاوشێوەی کەشوهەوای بەریتانیا، سیاسەتی ئەم وڵاتەش لەبارەی پەیوەندی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا تەمومژ لێی نیشتووە، کۆبوونەوەیەکیش لە رێگەیە.
ئاندی بێرنهام، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، باسی گەڕانەوە بۆ پەیوەندییەکی نزیکتر لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا دەکات و مۆدێلی نەرویجیش وەک یەکێک لە هەڵبژاردەکان باس کراوە.
بەڵام یوناس گار ستۆرە، سەرۆک وەزیرانی نەرویج، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پۆلیتیکۆ ئاگاداری داوە کە ئەم مۆدێلە بۆ بەریتانیا گونجاو نییە و پێشنیاری ناکات.
نەرویج، سەرەڕای دەستگەیشتن بە بازاڕی تاکی ئەوروپا، مافی دەنگدانی لەسەر یاساکانی ئەو بازاڕە نییە و ناچارە زۆربەی بڕیارەکانی جێبەجێ بکات.
رۆژی 20ی ئەم مانگەش، کۆبوونەوەیەک لە بڕۆکسل، وەک دووەمین کۆبوونەوەی سەرانی بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپایە (UK–EU Summit)، کە بە مەبەستی بەهێزکردنەوەی پەیوەندییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی نێوان هەردوو لایەن بڕیاری لێ دراوە بەڕێوەدەچێ.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا