پیتزا و بەرگر

لە گەڕەکی شێخ ئەحمەد خواردنی خۆڕایی دابەش دەکەن

رێباز یونس – هەولێر

لە گەرەکی شێخ ئەحمەدی هەولێر خواردنی بەلاش دەدەن بەو هاوڵاتیانەی کە زەرەرمەند بوون لە لافاوەکەی شەوی رابردووی هەولێر.

هێمن قادر کە خواردنەکانیان هێناوە بە 964ـی وت، “ئێمە هەموو کات لەگەڵ خەڵکی خۆمان بووین و بەردەوامیش دەبین، لە سعات 6:00ـی ئێوارەوە لێرە بوون هەتا 12:00 شەویش بەردەوام دەبن.

پیتز و فینگەر و بەرگر دەدەین بە هاوڵاتیان، لە سەرەتای دەستپێکمان لێرە تا ئێستا نە وەستاوین زۆرمان دابەش کردووە، هێمن قادر وای وت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی