سینه‌مای ئیمپایه‌ر لە هەولێر
چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سینه‌مای هه‌ولێر وه‌ستان
سینه‌ماكانی فامیلی مۆلی هه‌ولێر له‌كاركه‌وتن
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌هۆی ئه‌و بارانه زۆره‌ی له دوو رۆژی رابردوو له هه‌ولێر باری و لافاو دروست بوو، سینه‌ماكانی فاملی مۆڵ زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه و نمایشیان راگرت، هه‌رئه‌مه‌ش وایكرد چالاكی نمایشی فیلمی هه‌فتانه‌ی سینه‌ما و شانۆی هه‌ولێریش بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار بوه‌ستێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای ئیمپایه‌ر له فاملی مۆڵی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9.11.2026 بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی لافاو، كه سینه‌ماكانی ئیمپایه‌ری گرته‌وه، سینه‌ماكان بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار داخراو ده‌بن و نمایش ناكرێت.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌ما و شانۆی هه‌ولێر، كه هه‌فتانه له ئێواره‌ی چوارشه‌ممه نمایشی فیلم هه‌ر له سینه‌مای ئیمپایه‌ر به خۆڕایی بۆ ئاره‌زوومه‌ندان پێشكه‌ش ده‌كات، رایانگه‌یاند، به هه‌مان هۆكاری لافاو و باران، كه زیان به سینه‌ماكانی ئیمپایه‌ر گه‌یشتووه، بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار نمایشه‌كانیان راده‌گرن.
ئێواره‌ی شه‌ممه‌ی رابردوو 7.11.2026 بارانێكی زۆر له هه‌ولێر باری و بووه هۆی لافاو له چه‌ند گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌یه‌ك، به‌هۆیه‌وه دوو هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی زۆریش گواسترانه‌وه نه‌خۆشخانه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زیان و زه‌ره‌ر به سه‌دان ماڵ و باڵه‌خانه و دوكان و بازاڕ كه‌وت.