مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان و عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق
ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی و عه‌لی زه‌یدی ئاشكرا كرا
“موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران مسۆگه‌ر بكرێت و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد بكرێت”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق له به‌غدا كۆبوونه‌وه و جەخت لە چارەسەرکردنێکی بنەڕەتییانەی کێشەکان دەکەنەوه، دووپاتی ئه‌وه‌ش كرایه‌وه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان هاوشانی فه‌رمانبه‌رانی عێراق دابه‌ش بكرێت.
به پێی راگه‌یاندراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 91.11.2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، هەردوولا بە توندترین شێوە هێرشی تیرۆریستی شەوی رابردووی سەر کێڵگەی کۆرمۆریان سەرکۆنە کرد و هاوڕابوون لە سەر کۆتاییهاتنی هێرش و پەلامارەکانی سەر ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێمی کوردستان .
“سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، ئاماژەی بە پلانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵانی داهاتوودا کرد، کە تا ساڵی 2030 دەگاتە 7 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە و ساڵی 2032 دەگاتە 10 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، بە بەرهەمهێنانی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە، کە دەگاتە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا. دووپاتیشی کردەوە کە ئەم زیادبوونە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر گەشەپێدان و ئابووری عێراق دەبێت”، له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه.
باسی ئه‌وه‌ش كراوه، بیروڕا لە بارەی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا .
راگه‌یاندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت، “سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لە گرنگیی دابینکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی 2027 کرا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و لەسەر بنەمای دەستوور و رێزگرتن لە سیستمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان”.
هه‌روه‌ها هاتووه: لە کۆبوونەوەکەدا ئەم تەوەرانە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا :
*بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتییەکان: گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمەکانی بەڕێوەبردن و رێکخستنی کێڵگە نەوتییەکان کرا لەسەر بنەمای دەستوور.
*داهاتی نەوت و نانەوتی: گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمەکانی رێکخستنی داهاتی نەوتی و نانەوتی بەڕێوەبردنی کرا بە پێی هاوئاهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان.
*موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان: هەردوولا جەختیان لە پێویستیی بەردەوامبوونی خەرجکردنی موچەی فەرمانبەران هەرێمی کوردستان، هاوشانی فەرمانبەرانی عێراق کردەوە.
*بودجەی فیدراڵی 2027: پشکی هەرێمی کوردستان و میکانیزمەکانی تەرخانکردنی پشکی هەرێم لە سەر بنەمای دەستوور دەبێت بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندیی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.
* یاسای نەوت و گاز: جەخت لە گرنگی پەلەکردن لە دەرکردنی یاسای نەوت و گاز کرایەوە، بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت و ڕێکخستنی بەڕێوەبردنی سەرچاوە نەوتییەکان.
هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش و دانوستان و لێکتێگەیشتن کردەوە، وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکان، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکان بکات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9.11.2026 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق.