100 تانکەر ئاویان لێ بەتاڵ کردووە
دوو ئۆتۆمبێل هێشتا لە ژێرزەمینی نەخۆشخانەی ژین لەژێر ئاودان
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ژێرزەمینی نەخۆشخانەی ژین لە هەولێر پڕبووە لەئاو و هێشتا دوو ئۆتۆمبێل لەژێر ئاودا ماونەتەوە.
پەیامنێری 964 چووەتە لای نەخۆشخانەکە و قسەی لەگەڵ کارمەندانی نەخۆشخانەکە و ئەو تیمانە کردووە کە خەریکی خاوێنکردنەوەی شوێنەکان، ئەوان دەڵێن، تا ئێستا نزیکەی 100 تانکەر ئاویان لە ژێرزەمینەکە هێناوەتە دەرەوە و هێشتاش ئاوی تێداماوە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، دوو ئۆتۆمبێل لەژێرزەمینەکە لەناو ئاودا ماون و تا ئاوەکە بەتەواوەتی بەتاڵ نەبێ، ناتوانن بیانهێننە دەرەوە.
نەخۆشخانەی ژین بەرامبەر نەخۆشخانەی رزگارییە و کەوتووەتە سەر جادەی کۆیە لە هەولێر کە شەوی رابردوو و دوای بارانە بەلێزمەکە، ئاوێکی زۆری تێدا کۆبووەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری