نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە
بەرەو 100 دۆلار دەڕواتەوە
نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە
شۆڕش قادری
دوای دابەزینەکانی چەند رۆژی رابردوو، نرخی نەوت رووی لە بەرزبووەنەوە کردەوە و هەر بەرمیلێک بەرەوە 100 دۆلار هەنگاو دەنێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 7.11.2026 لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی وزە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 98 دۆلار و 32 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەڕێژەی 0.03٪ بەرزبووەتەوە.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 90 دۆلار و 83 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 0.34٪ بەرزبووەتەوە.
هەفتەی رابردوودا و دوای دەرکەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنی نیوەخولی ئەمریکا و سەرکەوتنی دیموکراتەکان، نرخی نەوت داڕما و هەر بەرمیلێک نزیکەی 20 دۆلاری لێبووەوە، شارەزایانی ئابووریش پێیانوایە، لەئێستادا ململانێی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕی جیهانیی نەوت هەیە و هەر گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی ئەو وڵاتانەدا، زۆر بەخێرایی نرخی نەوت بەرز و نزم دەکاتەوە.