سەید سادق

بە رووداوی هاتوچۆ منداڵێکی پێنج ساڵان گیانی لەدەستدا

964+

بڕوا مەجید – سەیدسادق

کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی شێخانی قەزای سەیدسادق بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە منداڵێکی پێنج ساڵان لەبەردەم ماڵی خۆیان  گیانی لەدەستدا.

کەمال سەعدوون، کارگێڕی ئێشگر لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق، بۆ 964 وتی، “کەمێک پێش ئێستا تەرمی منداڵێک گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان، منداڵەکە تەمەنی 5 ساڵە و لە کۆڵانی ماڵی خۆیان لە گەڕەکی شێخان ئۆتۆمبێل لێیداوە و گیانی لەدەستداوە”.

کەمال سەعدوون ئەوەشی وت، دوای رێکارە گارگێڕیەکان تەرمەکەی رەوانەی پزیشیکی دادی سلێمانی کراوە و دواتر رادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی