لە خەلیفان
ئەو وەستایەی لەسەر دیوار کەوتەخوارەوە گیانی لەدەستدا
964+
ئاکام غەفور – سۆران
گەنجێکی خەلیفان، کە وەستای بۆیاخی خانووە، دوو رۆژ پێش ئێستا لە خەلیفان لە کاتی کارکردن لە دیوار کەوتەخوارەوە، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بەقسەی کەسوکارەکەی، لەکاتی کەوتنەخوارەوەی زەبری زۆر بەر سەری کەوتووە و هەر لەو ساتەوە تا ئەمڕۆ بێ هۆش بووە.
کەنعان سرێشمەیی کەسی نزیکی گەنجەکەیە و بە 964ـی وت، “کوڕەکەمان بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر گیانی لەدەستداوە”.
ئەو گەنجە تەمەنی 32 ساڵە و خێزاندارە و دوو منداڵی دوای خۆی بەجێهێشت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری