بە یەکجاری

فەوجێکی چالاکیە مەدەنیەکانی سوپای عێراق لەکەرکوک جێگیرکرا

کاروان ساڵحی – کەرکوک

وەزارەتی بەرگری عێراق فەوجێکی سوپای چالاکیە مەدەنیەکانی لە ژێر ناوی پاراستی هاوڵاتیان و سەپاندنی یاسا رەوانەی شاری کەرکوک کرد.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە سوپای عێراقی بە 964ـی وت، شەوی رابردوولە لایەن لیوا روكن مەعد بەدای فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوکەوە لە ناو بارەگای فەرماندە بە فەرمی پێشوازیان لێ کراوە و ئەرک وکارەکانیان پێ سپێردرا.

وتیشی، ئەو هێزە لەگەڵ دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان لە شاری بەغداوە رەوانەی کەرکوک کراون، بەڵام لە ئێستادا بەیەکجاری لە شارەکە جێگیر دەکرێن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی