لە فێستیڤاڵی هەنار

فرۆشیارێک براندێکی بەناوی کچەی هەنار داناوە

964+

بروا مەجید – هەڵەبجە

ڤێرسین عیزەت فرۆشیارێکی فێستیڤاڵی هەنارە لە هەڵەبجە کە ماوەی چەند ساڵێکە لە فێستیڤاڵەکە بەشداری دەکات، بۆ ئەمساڵ جیاواز بەشداری کردووە و براندێکی بۆ خۆی داناوە.

ڤێرسین لۆگۆیەکی لەسەر رووبەهەنار و بەرهەمەکانی دیکەی بەناوی “کچەی هەنار” داناوە و دەڵێت: حەز دەکەم ببێتە براندێک و بۆیە ئەو ناوەشم داناوە چونکە خەڵک پێم دەڵێن کچەی هەنار بەهۆی ئەوەی زۆر لەم فێستیڤاڵەدا بەشداریم کردووە و لەگەڵ هەمووانیش خۆشدووم بۆیە بەوە بانگم دەکەن.

ئەو فرۆشیارەی فێستیڤاڵی هەڵەبجە لەبارەی رووبەهەنارەکەیەوە دەڵێت: بە دار هەنارەکەمان کوڵاندووە و خۆمان ئاوەکەیمان گرتووە نەک لە کارگە، لۆگۆکەش بۆ ئەوەیە تا خەڵک کە بەدڵی بوو بتوانێت پەیوەندیمان پێوە بکات.

پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا