ئەو دراوە لەبازاڕ کەم بووە

بەهۆی 250 دینارییەوە فەلافل گران بووە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئێستا بەهۆی دۆلارەوە زحربەی خواردن و شمەکەکان گران بوون، بەڵام خاوەن خواردنگەیەک کە گوایە فەلافلیان گران کردووە دەلێت گران نەبووە و بەڵکو ئەزمەی دراوی 250 دیناری لە بازاڕدا هەیە ئەوەش تەئسیری دروست کردووە.

عەزیز خەسرۆ خاوەنی چێشتخانەی کۆکتێلە لە ناوبازاڕی هەولێر بە 964ـی وت، لەفەی فەلافل بە 750 دیارە بەڵام هەندێک جار کە 250 دیناری نامێنێت ناچارن بیدەن بە 1000 دینار و لەبری ئەوە ئاوێک یان فەلافلی دەبڵ دەدەن بە موشتەریەکانیان.

وتیشی، ئەوان ئێستا 175 هەزار دینار دەدەن تا 140 هەزار دینار بە 250 دیناری وەربگرن هەموو کاریگەرییەکە ئەوەیە کە ئەو بڕە دراوە لە بازاڕدا نەماوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی