راستەوڕاست بڕۆن

رێگای هەولێر بۆ کەرکوک لە نزیک مورتکەوە کرایەوە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

رێگای هەولێر بۆ کەرکوک لە نزیک گوندی مورتکەوە، دوای تەواوکردنی کاری چاککردنەوەی رێڕەوی ئاو و مەزرای ژێر رێگاکە، بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە.

بەپێی زانیارییەکانی 964، بەهۆی ئەنجامدانی کاری چاکسازی لە ژێر رێگاکە، رێگەکە لەو ناوچەیەدا داخرا بوو و شۆفێران ناچار بوون ەێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.

دوای تەواوکردنی کاری چاکسازیی رێڕەوی ئاو و مەزرای ژێر رێگاکە، رێگاکە کراوەتەوە و ئێستا شۆفێران بۆ چوون بەرەو کەرکوک پێویستیان بە بەکارهێنانی رێگای لادانی کاتی نییە.

لە هەمان کاتدا، کاری چاکسازی لە شەقامی هەولێر ـ کەرکوک، پێش گەیشتن بە گوندی قوشتەپە، هێشتا بەردەوامە و ئەو بەشەی رێگا کە کرایەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا