کەشتییەکی بەئامانجگیراو لە کەنداو، فۆتۆ: ئەرشیف
تیمه‌كه‌ی چیان به‌سه‌رهاتووه؟
كه‌شتییه‌ک له نزیک فاو ئاگری گرتووه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا UKMTO ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26.10.2026 رایگەیاند، چەندین راپۆرتیان پێگەیشتووە، کە کەشتییەک بە دووریی نزیکەی 100 كیلۆمه‌تر لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری فاوی باشووری عێراق، لە کەنداودا ئاگری گرتووە.
لە ئاگادارکردنەوەیەکی ئاسایشی دەریاییدا، سەرچاوەکە رایگەیاندووە زانیارییەکان سەبارەت بە سەلامەتیی تیمی کەشتییەکە و رادەی زیانەکان و کاریگەرییە ئەگەرییەکانی ژینگە، تا ئێستا نادیارە.
UKMTO ئامۆژگاری ئەو کەشتی و تانکەرانەی کرد کە ناوچەکە تێدەپەڕن کە وریایییەکی زۆریان هەبێت و دەستبەجێ هەر جوڵە یان چالاکییەکی گوماناوی هه‌بوو، راپۆرتی بکەن لەکاتێکدا دەسەڵاتداران بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکانیان لە رووداوەکە.