کتێبفرۆشێک لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر

کتێبەکانی هەڕاج کردووە و زۆربەیان بە هەزار دینار دەفرۆشێت

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

کتێبفرۆشێک لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر بەشێکی کردووەتەوە کە زۆربەی کتێبەکانی بە هەزار دینار دەفرۆشێت و خاوەنەکەی دەڵێت، کتێبی 10 بۆ 15 هەزار دیناریشیان تێدایە و هەر بەو نرخە دەیدات.

یادگار محەمەد خاوەنی ناوەندی یادگار بە 964ـی وت “ئەو كتێبانەی ئێمە هی ساڵانی رابردووە، هەیانە هی ساڵی نەوەدەکانە، بەڵام زۆر بەسوودن  و كتیبی زۆر باشیان تێدایە، هەندێکیان پێشتر بە 10 بۆ 15 هەزار بوون، ئێستا بە هەزار دینار دەیفرۆشم”.

بە وتەی خۆی، ئەم کارەی یادگار محەمەد بۆ ئەوەیە ناوەندەکەی لەو کتێبانە چۆڵ بکات و بتوانێت کتێبی نوێ چاپ بکات، ئەو دەڵێت، “ئەو کتێبانە لە کتێبخانەی ماڵاندا بن باشترە وەک لەوەی لە کۆگاکەی مندا بن و زۆر پێویستە خەڵک بیانخوێنێتەوە.”

ئەمڕۆ شەشەمین رۆژی هەژدەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێبە لە هەولێر کە تێیدا 400 ناوەندی چاپ لە 18 وڵاتی جیاوازەوە بەشدارن.

پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا