سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له سوریایه
كۆبوونه‌وه‌كان له پێناو چییه؟
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له سوریایه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆکوەزیرانی عێراق عەلی زەیدی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە سوریا و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێ‌کرا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، بڕیارە لە سەردانەکەدا کۆبوونەوە لە نێوان هەردوو لایەندا ئەنجام بدرێت بۆ گفتوگۆکردن و پەرەپێدانی هاریکارییەکانی نێوان عێراق و سوریا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و رێگاکانی پتەوکردن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا دەکرێت، هه‌روه‌ها هاوکاری هاوبەش له نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ دەکرێت، بە مەبەستی گەیشتن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەل و وڵات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كان به فه‌رمی باس نه‌كراوه، به‌ڵام چاودێرانی سیاسی باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان زه‌یدی و ئه‌لشه‌رع، په‌یوه‌ستن به بابه‌ته‌كانی تیرۆر، ئاسایشی سنوور و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق به رێگه‌ی سوریا.
سه‌ردانی عه‌لی زه‌یدی بۆ سوریا، دوای سه‌ردانه‌كانی بۆ سعودیه و ئوردن دێت.