كێڵگهی نهوتی شێخان
گۆڵف كیستۆن و شاماران پیترۆلیۆم
دوو كۆمپانیای گهورهی نهوت له كوردستان یهكیان گرت
ئهرسهلان عهبدوڵا
کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن پترۆلیۆم کە کۆمپانیایەکی بەریتانییە و له كێڵگهی شێخان كاردهكات، ئهمڕۆ سێشهممه 20.10.2026 واژۆکردنی رێککەوتنێکی بۆ یەکگرتنی 100% لەگەڵ کۆمپانیای شاماران پترۆلیۆمی نەرویجی لە رێگەی گۆڕینەوەی پشکەوە راگەیاند.
كۆمپانیاكه له تۆڕی ئێكس ههواڵهكهی راگهیاندووه و ئەم هەنگاوەش رێگە خۆش دەکات بۆ دروستکردنی یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیا زەبەلاحەکانی نەوت کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکات.
بەپێی مەرجەکانی رێککەوتنەکە، کۆی بەهای گرێبەستەكه نزیکەی 601 ملیۆن دۆلارە و لە ئەنجامدا یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان و گەشەپێدانی نەوت لە هەرێم پێکدەهێنرێت.
دوای تەواوبوونی یەکگرتنەکەش، خاوەن پشکەکانی هەردوو کۆمپانیاکە نزیکەی یەکسان پشک وەردەگرن کە هەریەکەیان 50٪یه لە دامەزراوە نوێیە یەکگرتووەکەدا.
کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن نیازی خۆی خستهڕوو، کە لیستی سەرەکی خۆی بگوازێتەوە بۆ بۆرسەی ئۆسلۆ لە نەرویج، لەگەڵ پلانی ئەوەی لە قۆناغێکی دواتردا بۆ هەمیشە لە بۆرسەی لەندەن بیخاتە لیستی کۆمپانیاکانی بۆرسەی لەندەنهوه، ئەمەش بە مانای وەستانی بازرگانیکردن بە پشکەکانی لە بازاڕی دارایی بەریتانیا لە داهاتوودا دەبێت.
ئەم یەکگرتنە وهك ئاماژهی پێكراوه، ستراتیژییە و لە کاتێکدایە کە بازاڕەکانی وزە خێرابوونێکی بەرچاو لە گرێبەستەکانی بەدەستهێنان و جوڵەی کڕین و فرۆشتن لە نێوان کۆمپانیا نەوتییەکان بهخۆوه دهبینن، کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چالاکن، ئەمەش بەهۆی بهرزبوونهوهی نرخی نەوتیی جیهانی و کاردانەوەی قەیرانەکان و پێشهاتە سیاسییهكانی ناوچەکە.