سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و كونسوڵی وڵاتی چین له هه‌رێمی كوردستان
چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو
به‌شی كوردی له زانكۆی په‌كینی وڵاتی چین ده‌كرێته‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئاشكرای كرد، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو پ.د.کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین دەچێتە پەکینی پایتەختی چین و بەشی زمانی کوردی لە یەکێک بەناوبانگترین زانکۆکانی چین دەکاتەوە.
د.سامان عەبدوڵلا به 964ی وت، زانکۆی سەڵاحەدین هاوکار و هەماهەنگی سەرەکی کردنەوەی بەشی کوردییە لە زانکۆی پەکین لە چین.
وتیشی، زانکۆی سەڵاحەدینی هه‌ولێر لە چوارچێوەی کارە ئەکادیمییەکان و پەیوەندییە هاوبەشەکانی لەگەڵ زانکۆکانی وڵاتانی جیهان، هەماهەنگە بۆ کردنەوەی بەشی کوردی لە زانکۆی پەکین.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بەشەكه لە چوارچێوەی پڕۆگرامی خوێندنە بیانییەکانە و ئەمەش دەبێتە یەکەم بەشی کوردی لە تەواوی وڵاتی چین.
زانکۆی سەڵاحەدین لای خۆیه‌وه لەسەر ئاستی عێراق یەکەم بەشی زمانی چینی کردهووهتهوە و ئێستا ئەو بەشە خوێندكار و دەرچووشی هەیە.
سامان عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی باس كرد، لە ماوەی رابردوو سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین پێشوازی لە کونسوڵی وڵاتی چین و سەرۆکی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی پەکین کرد، سەرۆک بەشی ناوبراو ماوەی چوار مانگ لە زانکۆی سەڵاحەدین مایەوە و خولی ئەکادیمی سەبارەت بە زمانی کوردی وەرگرت و بەشداری ژمارەیەک چالاکی زانکۆی کرد.