“تۆمەتبارێك پێش دەستگیرکردنی رووبەرووی پۆلیس دەبێتەوە”
964+
توانا نەقی
پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە کێشەی بۆ هاوسەر و خانەوادەکەی درووستکردووە.
پۆلیسی هەولێر لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە تۆمەتبارەکە پێش دەستگیرکردنی رووبەرووی هێزەکانی پۆلیس بووەتەوە و تەقەی کردووە.
ئەوەش هاتووە، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستگیراوە بەسەر چەکی جۆری دەمانچە و بڕێک مادەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی مادەکە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا باسی ئەوەش کراوە، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە ماوەیەک پێش ئێستا دیسان کێشەی لەگەڵ برایەکیدا هەبووە و تەقەی کردووە و جارێکی دیکە دەستگیرکراوەتەوە.
لە ئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە دۆسییەکەی لە بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی خێزانییە.